عەدنان كەریم، نوێترین بەرهەمی بڵاودەكاتەوە.
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم دوایین به‌رهه‌می خۆی ده‌خاته‌ڕوو، كه ئه‌لبومێكی تایبه‌ت به مه‌قامه‌و له 8 تراك پێكهاتووه، حه‌وت مه‌قام و بهستهیهكه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به‌رهه‌می هێناوه‌و و به‌مزوانه بڵاوده‌كرێته‌وه
عه‌دنان كه‌ریم بە سایتی خەندانی راگەیاندووە دوایین به‌رهه‌می خۆی كه ئه‌لبوومێكی تایبه‌ت به مه‌قامه ده‌خاته‌ڕوو، وتی:”حه‌زه‌كه‌م دوایین كاری خۆم رابگه‌یه‌نم ئه‌ویش ئه‌لبوومێكی تازه‌یه، به‌ناوی (باده‌ی گۆڵڕهنگ)ی یه‌ك.
بۆیه ده‌ڵێم باده‌ی گوڵڕه‌نگی یه‌ك، چونكه هیتریشی به‌دواوه‌یه‌و ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ ناسینی مه‌قامی كوردی‌و هه‌ستده‌كه‌م ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ ناسینی هونه‌ری كوردی، هه‌ر بۆیه له‌م ئه‌لبوومه‌دا ویستوومه پێناسه‌ی چه‌ندین مه‌قامی كوردی بكه‌م و بیخوێنم، له‌گه‌ڵ ده‌ست و په‌نجه جوانه‌كانی فه‌رهاد محه‌مه‌د به ئامێری كه‌مان به‌شداره له ئه‌لبوومه‌كه، ئه‌و مه‌قامانه‌ی كه بهكارمهێناون مه‌قامی( عوشاق، خورشیدی، حیجاز، چوارگا، قه‌تار، ئه‌ڵاوه‌یسی)ن.
وتیشی: “بهستهیهكیشم داناوه، چونكه هه‌موو مه‌قامێك به‌سته‌یه‌كی هه‌یه، شیعره‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه زیاتر كلاسیكن، ئه‌وانیش (مه‌وله‌وی، بۆ مه‌قامه گه‌رمیانیه‌كان، شیعری سه‌ید فه‌تاحی جه‌باری له‌گه‌ڵ زاری مه‌لا عهبدوالكریمی سائیب)ه.
dast xoshim bo sarjam andamani saiti kurd mix dakam
dast xoshim bo andamani am saita bareza